پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا جارێكی دیكە سنوری بەرواری باڵا و برادۆستیان بۆردوومان كرد، تا ئێستا زیانەكانی بۆردومانەكە نەزاندراوە.
جارێكی دیكە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا زنجیرە چیای مەتینا و ناوچەی بەرواری باڵایان بۆردوومان كرد.
لە سنووری برادۆستیش، گوندی بێركمە و چیای بۆڵێ و لۆلانیان بۆردوومان كرد.
تا ئێستا زیانەكانی بۆردوومانەكە نەزاندراوە و هێرشەكەش ترس و دڵەڕاوكێی لە لای دانیشتوانی ئەو سنورانە دروست كردوە.