داواكاری گشتی دیاربەكر داوای سزادانی عوسمان بایدەمیر دەكات

 

پۆڵەتیک پرێس

بەهۆی چەند تۆمەتێكەوە داواكاری گشتی دیاربەكر داوای رادەستكردنەوەی عوسمان بایدەمیر پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە لە بەریتانیا دەكات بەمەبەستی دەستگیركردن و سزادانی.

بەهۆی ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵی، داواكاری گشتی دیاربەكر داوای حەوت ساڵ و نیو تا ١٥ ساڵ زیندانی كردن بۆ عوسمان بایدەمیر پەرلەمانتاری پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان ‘هەدەپە’ لە پەرلەمانی توركیا دەكات.

بۆ ئەو مەبەستەش لە رێگای ئینتەرپوڵەوە، داواكارییەک ئاراستەی دەسەڵاتی دادوەری بەریتانیا كراوە و داواكراوە عوسمان بایدەمیر رادەستی توركیا بكرێتەوە.

لە ماوەی رابردوودا، چەندین پەرلەمانتار و چالاکوانی کورد بەتۆمەتی پشتیوانیکردن لە تیرۆر و سوکایەتی بە یەک ئاڵا و یەک نەتەوەیی لە تورکیادا چەندین کەسیان دەستگیرکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا