پێنج چەكداری داعش دەستگیركران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، ژمارەیەك چەكداری داعش دەستگیركراون، كە چوار لەدەستگیركراوەكان سەر هێز قەعقاع بوون.

یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند “پێنج چەكداری داعش دەستگیرکراون ، کە لەناویاندا چوار فەرماندەی کەتیبەی قەعقاع لەسلێمانی هەیە” .

دەشڵێت “هێزەكانی دژە تیرۆر لەناوچە جیاجیاكان لە ئۆپەراسیۆنەكانیان بۆ پاكردنەوەی پاشماوەكانی داعش بەردەوامن “.

ئەمە لەكاتێكدایە، چەند رۆژێكە هێزە ئەمنییەكانی عێراق لەناوچە جیاجیاكان بە چڕی دەستیان بە هەڵمەت بۆ سەر چەند ناوچەیەك كردووە، بەئامانجی لەناوبردنی پاشماوەكانی داعش.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا