پۆڵەتیک پرێس
پەپوولەی زێڕینی Troides aeacus کە بە”جوانترین پەپوولەی جیهان” ناسراوە بۆ یەکەمجار لە دارستانەکانی شینۆنگجیای پارێزگای هۆبی چین دەرکەوت.
پەپوولەی Troides aeacus یەکێکە لە جوانترین جۆری پەپوولەی زینە، جۆرێکی نوێی تۆمارکراوە لە ناوچەی شینۆنگجیا، بە وتەی وو گانگ پڕۆفیسۆری یاریدەدەر لە قوتابخانەی زانست و تەکنەلۆجیای ڕووەکی زانکۆی کشتوکاڵی هواژونگ، کە پەپوولەکەی دۆزیوەتەوە ژینگەی ژیانی پەپوولە بەردەوام بەهۆی فراوانبوونی چالاکییەکانی مرۆڤەوە لەناوچووە، ئەمەش هۆکارە بۆ مەترسی لەناوچوونیان.
کاریگەری کەمی چالاکی مرۆڤ و ژینگەی سروشتی باش لەناوچەی دارستانی شینۆنگجیا هۆکارێکی گرنگە بۆ دۆزینەوەی پەپوولەی Troides aeacus.