پۆڵەتیک پرێس
شوێنەوارناسانی میسڕ ٢٧ تابوتیان دۆزییەوە کە ماوەی دوو هەزار و ٥٠٠ ساڵە لە دەوروبەری گۆڕستانی سەقارە لە باشوری قاهیرە داپۆشراون.
لە سەرەتای ئەم مانگەوە، شوێنەوارناسانی میسڕ ١٣ تابوتیان دۆزیەوە، بەڵام بە هەوڵی تیمەکانی گەڕان توانییان ١٤ تابوتی دیکە لە دەوروبەری گۆڕستانی سەقارە بدۆزنەوە.
لای خۆیەوە وەزارەتی شوێنەواری میسڕ رایگەیاند، توێژینەوە بەراییەکان ئاماژە بەوەدەکەن، ئەو تابوتانە لەو کاتەوەی داخراون تا ئێستا نەکراونەتەوە.
ئەوەش هاتووە، هێشتا پێناس و پۆستی ئەو کەسانەی لە تابوتەکاندان دیاری نەکراوە، تا ئێستاش کاری گەڕان بەدوای تابوتی دیکە بەردەوامە.
لەلایەکی دیکەوە، ئاژانسی فرانس پرێسی فەڕەنسی وێنەی کۆمەڵێک لەو تابوتانەی بڵاوکردووەتەوە.