پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، “ئەو کەسانەی کە ئاسنی تاوەرەکانی کارەبایان لە چەمچەماڵ دزیبوو و تەقەیان لە فنجان و تێلەکانی کارەبا کردبوو، دەستگیر کران”.
ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی کارەبای هەرێم ئاشکرای کرد، دەستگیرکراوەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رادەستی دادگا کراون.
ئەوەشی خستەڕوو، دەستگیرکردنیان بە هەوڵ و هەماهەنگیی نێوان بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی و ئاسایش و دەزگا ئەمنییەکان بووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی 3ی ئەم مانگە بەڕێوەبەری گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، ماوەیەکە لەسنووری تەکیە و شۆرش و چەمچەماڵ و خان و سەنگاو، دیاردەی لێکردنەوە و بردنی ئاسنی تاوەرەکانی گواستنەوەی وزەی کارەبا سەری هەڵداوەتەوە.