پۆڵەتیک پرێس
زەنجەبیل هەر لەکۆنەوە وەک دەرمانێک بۆ چارەسەرکردنی بەشێکی زۆر لە نەخۆشیەکان بەکارهێنراوە، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، بەرگری جەستە بەهێزدەکات، چارەسەری سەرمابوون، کۆکە، ئازاری گەدە، دڵتێکەهاتن، ڕشانەوە و سکچوون دەکات.
لەگەڵ ئەوەی سوودێکی زۆری هەیە بەڵام زۆر بەکارهێنانی کاریگەری لاوەکی لێدەکەوێتەوە و دەبێتە هۆی ئەم کێشانە:
-زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی زەنجەبیلدا لەوانەیە ببێتە هۆی کێشەکانی دڵ و دابەزینی پەستانی خوێن.
-ڕاستە زەنجەبیل چارەسەری کێشەکانی کرداری هەرس و گەدە دەکات، بەڵام زیادەڕەویکردن تێیدا هۆکارێکە بۆ توشبوون بە کێشە و ترشەڵۆکی گەدە.
-زەنجەبیل لەوانەیە زیان بە توشبووانی شەکرە بگەیەنێت چونکە زۆر بەکارهێنانی دەبێتە هۆی دابەزینی پەستانی خوێن ئەمەش گێژبوون دروستدەکات.
-دەبێتە هۆی هەستیاری پێست وەک خووران و سووربوونەوە.