ئەم خواردنانە سوودیان بۆ تەندروستی خوێنبەرەکان هەیە

پۆڵەتیک پرێس

تەندروستی خوێنبەرەکان زۆر گرنگە، چونکە لەگەڵ دروستبوونی هەر کێشەیەک تێیاندا ڕاستەوخۆ چەندین کێشەی تەندروستی دیکە دەردەکەون.

ئەم خواردنانە سوودیان بۆ تەندروستی خوێنبەرەکان هەیە و پارێزگارییان لێدەکەن:

-ماسی
ماسییە چەورەکانی وەک سەلەمون، ماکریل، ڕەنجە و سەردین دەوڵەمەندن بە ئۆمێگا3 یارمەتی تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان دەدەن.

-گوێز
ڕێژەیەکی زۆر ئۆمێگا3 و دژەئۆکسانەکانی تێدایە، سوودیان بۆ تەندروستی دڵ هەیە و یارمەتی دابەزینی ڕێژەی چەوری خوێن دەدەن.

لحماية قلبك.. تناول هذه الأطعمة - جريدة الغد

-بادەم
ئەو ماددانەی تێدایە کە ڕێژەی کۆلسیتڕۆڵ دادەبەزێنن و بەوشێوەیە پارێزگاری لە تەندروستی خوێنبەرەکان دەکات.

-نیسک
پاقلەمەنیەکانی وەک نیسک، نۆک و پاقلە مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان کەمدەکەنەوە.

-سەوزەواتەکان
بەشێوەیەکی گشتی سەوزەواتەکان دەوڵەمەندن بە دژەئۆکسان، ڕیشاڵ، ڤیتامین و کانزاکن پارێزگاری لە تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا