پێنج میوە پێویستە لە سیستمی خۆراکی ڕۆژانەدا هەبن

پۆڵەتیک پرێس

میوەکان بەشێکی گرنگی سیستمی خۆراکین ڤیتامین، کانزا، دژەئۆکسان و ڕیشاڵەکان بە جەستە دەبەخشن، مەترسی توشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک و نەخۆشی شێرپەنجە کەمدەکەنەوە، جگە لەوەی هەموویان سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی هەیە، بەڵام هەندێکیان پێویستە ڕۆژانە بخورێن.

پێنج میوە پێویستە لە سیستمی خۆراکی ڕۆژانەدا هەبن و ڕۆژانە بخورێن:

-شلیک
یەکێکە لە میوە سوودبەخشەکان تامێکی خۆشی هەیە، کاربۆهیدراتی کەمە و دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان هەوکردنەکانی جەستە و مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە لەجۆری2 کەمدەکاتەوە.

-بلوبێری
دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە.

5 أضرار صحية قد تُصيبك عند تناول الثمار الملوثة بالمبيدات | طقس العرب | طقس  العرب

-شوتی
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان، مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە و دڵ کەمدەکاتەوە.

-هەڵوژە
ڕۆژانە خواردنی پێنج بۆ شەش دەنک هەڵوژە سێ گرام ڕیشاڵ بە جەستە دەبەخشێت و سوودێکی زۆری بۆ ئێسکەکان هەیە.

-مۆز
هەرچەندە ڕێژەیەکی زۆر شەکری تێدایە، بەڵام وزەیەکی زۆر بە جەستە دەبەخشێت و هەرسکردنی ئاسانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا