سوودەکانی کیوی بۆ توشبووانی شەکرە

پۆڵەتیک پرێس

نەخۆشی شەکرە کاتێک دروستدەبێت کە جەستە توانای چارەسەرکردنی شەکری نەمابێت، کاتێک شەکر دەچێتە جەستەوە پەنکریاس ئەنزیـمێک بەناوی ئەنسۆلین دەردەدات وادەکات ئەو شەکرە بگۆڕێت بۆ وزە، بەڵام کاتێک جەستە توانای ئەم چارەسەرەی نامێنێت کەسەکە تووشی نەخۆشی شەکرە دەبێت.

کەسانی توشبوو بە نەخۆشی شەکرە شەکر لە دەمارە خوێنەکانیان کۆدەبێتەوە و مەترسی توشبوونیان بە نەخۆشیەکانی دڵ، خڵەفان و کوێربوون زیاتر دەبێت، سیستمی خۆراکی کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ئەو نەخۆشیە هەیە، کیوی یەکێکە لەو میوانەی سوودێکی زۆری بۆ تووشبووانی شەکرە هەیە.

Kivi neye iyi gelir? Fotoğrafları - Foto Galerisi - foto haberleri

سوودەکانی کیوی بۆ توشبووانی شەکرە:

-ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامینەکانی تێدایە بەرگری لەش بەهێز دەکات.

-دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان جەستە لە هەوکردن و نەخۆشیەکان دەپارێزێت.

-ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە یارمەتی دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ دەدات، بەمەش مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و گیرانی دەمارەخوێنەکان کەمدەکاتەوە، هەروەها یارمەتی کرداری هەرس دەدات و ڕێگری لە قەبزی دەکات.

-یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدات و مەترسی توشبوون بە جەڵتەی مێشک و دڵ کەمدەکاتەوە.

-سوودێکی زۆری بۆ توشبووانی شەکرە هەیە یارمەتی دەردانی ئەنسۆلین دەدات و کۆنتڕۆڵی ڕێژەی شەکر دەکات.

لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە هەموو کاتێک تەنانەت خواردن و میوە سوودبەخشەکانیش بەڕێژەیەکی دیاریکراو بخورێن و زیادەڕەویان تێدانەکرێت، بۆئەوەی زیانی تەندروستیان لێنەکەوێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا