ئەم نیشانانە ئاماژەن بۆ کێشە تەندروستییەکانی گورچیلە

پۆڵەتیک پرێس

گورچیلەکان ئەندامێکی سەرەکی جەستەن، ئاگاداربوون و پارێزگاریکردن لە تەندروستیان زۆر گرنگە، چونکە جەستە لە ژەهرەکان پاکدەکاتەوە.

هەندێک نیشانەی جەستە لەوانەیە ئاماژەبن بۆ هەبوونی کێشەی تەندروستی لە گورچیلەکاندا ئەوانیش:

-هەستکردن بە ماندووێتی و شەکەتی زۆر، کە بەهۆی کۆبوونەوەی ژەهرەکان لە جەستەدا ڕوودەدات و هۆکاری ئەوەش باش کارنەکردنی گورچیلەکانە.

-ئەگەر وشکبوونەوە و خوورانی پێست بۆماوەیەکی زۆر بەبێ هۆکار بەردەوام بوو پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت لەوانەیە هۆکارەکەی تەندروستنەبوونی گورچیلەکان بێت.

-کۆبوونەوەی ژەهرەکان و سۆدیۆم لە جەستەدا دەبێتە هۆی ئاوسانی قاچەکان، کە نیشانەیە بۆ کێشەی تەندروستی گورچیلە.

-ئەگەر ئاوسانی دەوروبەری چاو بۆماوەیەکی زۆر بەردەوام بوو لەوانەیە هۆکارەکەی گورچیلە بێت چونکە بەهۆی کۆبوونەوەی سۆدیۆمەوە ڕوودەدات.

-میزکردنی زیاد لە پێویست.

-ئازاری زۆری ماسولکەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا