لە زاخۆ ژمارەیەك بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاسایشی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەستگیركردنی سێ‌ بازرگانی ماددەی هۆشبەری راگەیاند، كە 80 گرام ماددەی بێهۆشكەریان لابوو.

ڕۆژی شەممە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی زاخۆ راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، تێیدا هاتووە، سێ‌ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركران، كە 80 گرام (كریستاڵ، هیرۆرین و مەعجوون)ـیان لابوو.

ئەوەش خراوەتەڕوو، دەستگیركراوان دوو تەرازووی كێشكردنی ماددەی هۆشبەریان پێبوو، كە بۆ كڕین و فرۆشتن بەكاریان دەهێنا، یەكێك لەوانیش خەڵكی هەرێمی كوردستان نییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا