ئەمریكا هەڕەشەی بەكارهێنانی گورزی سەربازی دژی ئێران دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆشكی سپی رایگەیاند، گفتوگۆكردن لەبارەی زیندووكردنەوەی دۆسییەی ناوكی ئێران، هیچ ئەنجامێكی نابێت، لە ئەگەری رێكنەكەوتنیش هێزەكانیان لە ناوچەكە ئامادەی وەشاندنی گورزی سەربازین لە دژی ئێران.

رۆژی چوارشەممە 5_10_2022، كۆشكی سپی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: ئەگەر هەوڵە دیبلۆماسییەكان لەگەڵ ئێران شكستیان هێنا، هێزەكانمان لە ناوچەكە ئامادەی وەشاندنی گورزی سەربازیین لەو وڵاتە.

ئەمە لەكاتێكدایە، ئاسۆی هەوڵەكانی تایبەت بە زیندووكردنەوەی دۆسییەی ئەتۆمی ئێران ناڕوونە.

هەفتەی رابردوو حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران، رایگەیاند، وڵاتەكەی پێویستی بە دەستەبەری بەهێزتر هەیە، بە بەراورد لەگەڵ ئەو پێشنیازانەی كە واشنتن ئاماژەی پێكردوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا