پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەدین بڕیاریدا بۆ ساڵی نوێی خوێندن سیستمی یەکپۆشی جێبەجێ بکات.
لەوبارەیەوە کامەران ئیسماعیل سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین ڕایگەیاند، “بۆ ساڵی نوێی خوێندن سیستمی یەکپۆشی جێبەجێ دەکرێت و ڕەنگەکانیش دیاریکراو دەبن”.
وتیشی، سێ ڕەنگ ڕێگەپێدراون کە ئەوانیش سپی و ڕەش و ڕەساسین بەجۆرێک یان سپی و ڕەش یان سپی و ڕەساسی دەپۆشرێت.
ئاشکراشی کرد، بڕیارەکە لەدوای ئەنجامدانی ڕاپرسی لەنێوان خوێندکاران دراوە و ئامانج لێی کەمکردنەوەی جیاوازییە کۆمەڵایەتییەکانی نێوان خوێندکارانە.