وەزیری تەندروستی عێراق: پشکی دەرمان لە هەرێمی کوردستان پەیوەندیدارە بە بودجەی هەرێم

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە11ی تشرینی دووەم، وەزیری تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، پشکی هەرێم لە دەرمان پەیوەندیدارە بە بودجەی تایبەت بەو پرسە کە دیاریکراوە.

ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستی عێراق ئاشکرایکرد، لەسەر بنەماری پێوەرەکانی ژمارەی دانیشتووان و هەڵسەنگاندنی پێویستی پارێزگاکە، دەرمان بەسەر سەرجەم پارێزگاکاندا دابەش دەکرێت.

ئاماژەی بەوەکرد، سەرجەم دامەزراوە تەندروستییەکان پێداویستی ساڵانەی خۆیان پێشکەش دەکەن، لەسەر ئەو بنەمایە و بنەمای ڕێژەی دانیشتووان، وەزارەتی تەندروستی عێراق دەرمان بەسەر دامەزراوەکاندا دابەش دەکات.

ڕوونیکردەوە، پشکی دەرمان لە هەرێمی کوردستان پەیوەندیدارە بە بودجەی هەرێم، کە گەیشتووەتە 216 ملیار دینار لە کۆی بودجەی تەرخانکراو بۆ هەرێم.

جەختیشیکردەوە، سەرەرای هەبوونی بودجەیەکی تایبەت بە دەرمان لە هەرێم، وەزارەتی تەندروستی عێراق پاڵپشتی دامەزراوە تەندروستییەکان لەڕێگای چارەسەرکردنی نەخۆشخان و زیادکردنی ژمارەی دەرمان دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا