ئازاد تۆفیق: دەست بەرێكاری یاسایی بۆ بەقەزاكردنی ناحیەی خورماڵ دەكەین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزگاری هەڵەبجە لەبارەی بە قەزاكردنی ناحیەی خورماڵ، رایدەگەیەنێت، لەلایەن وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە پێی راگەیەندراوە، لە ئەمڕۆوە رێكاری یاسایی بۆ بەزووترین كات بەرجەستەبوونی قەزای خورماڵ دەستپێدەكرێن.

رۆژی دووشەممە 31_7_2023، ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە لەبارەی بڕیاری بە قەزاركردنی ناحیەی خورماڵ و پێكهێانی لیژنەیەكی تایبەت بۆ ئەنجامدانی كۆمەڵێك پرۆژە و جێبەجێكردنی ژمارەیەك داواكاری هاووڵاتییانی ئەو شارە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رێكخست.

ئازاد تۆفیق رایگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیوەندی پێوە كردووە و پێی وتووە، لە ئەمڕۆوە رێكاری یاسایی بۆ بەزووترین كات بەرجەستەبوونی قەزای خورماڵ دەگیرێنەبەر.

دوێنێ یەكشەممە 30_7_2023، وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا ئەوەی خستەڕوو، فەرمانی بە قەزاكردنی ناحیەی خورماڵ دەركراوە ئەوەش دوای ئەوەی دانیشتووانی ناحیەی خورماڵ لە رێی كەمپەین و داواكارییەكانیان، داوای بەقەزاكردنی ناحیەكەیان كردبوو.

ناحیەی خورماڵ، دەكەوێتە باكووری پارێزگای هەڵەبجە و 10 كیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگاكە و 70 كیلۆمەتریش لە رۆژهەڵاتی شاری سلێمانییەوە دوورە، ژمارەی دانیشتووانی خورماڵ زیاتر لە 22 هەزار كەسە و 46 گوند لەخۆ دەگرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا