لە هەڵەبجە ئێسك و پروسكی سەربازێكی عێراقی دۆزرایەوە

پۆڵەتیك پرێس- عەلی حەمە سەعید

لە نزیك شاخی شنروێی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە ئیسك و پروسكی سەربازێكی عێراقی دۆزرایەوەو روفاتەكەی رەوانەی پزیشكی دادی هەڵەبجە كرا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی كە پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بە پۆڵەتیك پرێسی داوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی پێنجی ئازار، لەلایەن چەند هاوڵاتییەكەوە ئێسك و پروسكی سەربازێكی عێراقی كە لە شەڕی ئێران عێراقدا كوژراوە لە شاخی شنروێ و نزیك گوندی كانی گوێز دۆزاوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكراوە، بەمەبەستی لێكۆڵینەوەی زیاتر پۆلیس روفاتەكەی هەڵگرەتوەتەوە و گواسراوەتەوە بۆ پزیشكی دادی هەڵەبجە، دواتریش ئەنجامی پشكنینەكان ڕدەگەیەنرێن.

بەهۆی هاوسنوری هەڵەبجە لەگەڵ ئێران، لەماوەی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران 1980-1988، ناوبەناو ڕوفاتی قوربانیانی ئەو شەڕە لەسنوری ئەو پارێزگایە دەدۆزرێنەوە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا