هەڵەبجە داوا دەكات بە بازنەی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردن بكەن

پۆڵەتیك پرێس

پارێزگاری هەڵەبجە لە یاداشتێكدا كە ئاڕاستەی پەرلەمانتارانی كوردی لە پەرلەمانی عێراق كرد داوایكرد هەڵەبحە وەك پارێزگا مامەڵەی لەگەڵ بكرێت و لەهەڵبژاردنی داهاتوشدا بكرێتە بازنەیەكی سەربەخۆ.

ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، داوای لە سەرجەم لایەنە جیاوازەكانی هەرێم كرد كار بكەن بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراقدا پارێزگای هەڵەبجە بە یەك بازنەی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردنەكان بكات.

داواشیكرد، نوێنەرانی كورد لەبەغدا كار بۆ ئەوە بكەن كەیسی هەڵەبجە بە فەرمی رابگەیەندرێت.

هاوكات ئازاد تۆفیق داوای لە حكومەتی هەرێم كرد وەكو پارێزگا مامەڵە لەگەڵ هەڵەبجەدا بكات، چونكە پێویستی بە خزمەتگوزاری و مامەڵەی جیاواز هەیە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا