پۆڵەتیک پرێس
پزیشکی پسپۆڕ لە بواری خۆراک مارگەریتا ئەرزومانیان ڕوونیکردەوە ناتوانرێت هەستی بینین لەڕێگەی هەندێک خواردن و سەوزەواتەوە بەهێزبکرێت.
بەپێی ئاژانسی “نۆڤۆستی” مارگەریتا وتی” خواردنی ڕێژەیەکی زۆر گێزەر و بلوبێری چارەسەرێک نین بۆ باشترکردنی بینین وەک چۆن باوە دەڵێن گێزەر سوودێکی زۆری هەیە”، باسی لەوەشکرد ئەگەرهەستی بینین کزبوو ئەوا هیچ خواردنێک ناتوانێت چارەسەری بکات، بۆیە بۆ پارێزگاریکردن لە تەندروستی چاو و بینین پێویستە سیستمی خۆراکی لەو خواردنانە پێکبێت کە ڤیتامینە جیاواز و ماددەبەسوودەکانیان بۆ تۆڕی چاو تێدایە.
پزیشکەکە جەختی لەوەشکردەوە سیستمی خۆراکی دەوڵەمەند بە ئۆمێگا3، زینک، ڤیتامینەکانی ئەی، بی، سی و ئی دەتوانێت پارێزگاری لە تەندروستی چاو بکات، ئۆمێگا3 لە ماسییەکانەوە دەستکەوێت، زینک لە پاقلەمەنیەکان، ڤیتامینەکان لە دانەوێڵە و چەرەساتەکان.