خانمانی دووگیان دەبێت ڤاکسینی کۆرۆنا بەکاربهێنن

پۆڵەتیک پرێس

زانایان دەڵێن خانمانی دووگیان ڤاکسینی کۆرۆنا بەکاردەهێنن،لە لایەن چالاکوانان و پسپۆڕانیشەوە پێشوازی لەو هەنگاوە دەکرێت.

دوای ئەوەی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ٩٠ هەزار خانمی دووگیان، ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرت بەبێ ئەوەی کاریگەری لاوەکی هەبێت، لیژنەکانی کوتان هۆشداریان دا بەخانمانی دووگیان کە پێویستە خۆیان بکوتن،

لیژنەکە ئاماژەیان بەوەش دا پێویستە، خانمانی دووگیان ڤاکسینی فایزەر یاخود مۆدێرنا وەربگرن، بەڵام نیگەرانن دەربارەی ئەنجامەکانی ڤاکسینی ئەسترازینکاو دەڵێن نابێت خانمانی دوو گیان وەری بگرن.

وەزارەتی تەندروستی ەریتایا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هیچ بەڵگەیەک نیە بۆ ئەوەی بەکارهێنانی ڤاکسین دژی کۆرۆنا لە لایەن خانمانی دوو گیانەوە نا تەندروست بێت، بەڵام پێویستە توێژینەوەی زیاتر ئەنجام بدرێ، بەپێی داتاکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەسەر ڤاکسینی مۆدێرناو فایزەر بۆ ژنانی دووگیان، پێشنیار دەکەن خانمانی دوو گیان لە بەریتانیاش وەری بگرن.

بەهۆی ئەوەی مەترسی لەسەر خۆیان و منداڵاکانیان هەیە، پێشنیار دەکرێت لەبەر سەلامەتی خۆیان و منداڵەکانیان خانمانی دوو گیانی بەریتانیا ڤاکسینی دژی کۆرۆنا بەکاربهێنن.

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک