نیشانە دیارەکانی شێرپەنجەی سی

پۆڵەتیک پرێس

بەشێوەیەکی گشتی دەرکەوتنی نیشانەکانی شێرپەنجەی سی کاتێکی زۆری دەوێت.

شێرپەنجەی سی بە یەکێکە لە شێرپەنجە بڵاو و ترسناکەکان دادەنرێت، نەخۆشیەکە یەکسەر دەرناکەوێت هەتا وەرەمەکە لە بەشەکانی دیکەی لەشدا گەشە دەکات و لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا نیاشانەکانی دەردەکەوێت، ئەمەش وایلێدەکات چارەسەرەکەی قورستر بێت.

سرطان الرئة: اعراض سرطان الرئة، علاج سرطان الرئة - طب تايم

نیشانە دیارەکانی شێرپەنجەی سی:

-کۆکە بۆ ماوەی دوو یان سێ هەفتە بەردەوام دەبێت.
-هەوکردنی سنگ بە بەردەوامی.
-کۆکە کە خوێنی لەگەڵدا بێت.
-ئازار لەکاتی هەناسەدان و کۆکەدا.
-هەناسە تەنگی بەردەوام.
-بە بەردەوامی هەست بە هیلاکی دەکەیت و نەبوونی وزە.
-لەدەستدانی ئارەزوی خواردن و کێشی زۆر.

ئەو نیشانانەی شێرپەنجە سی کە کەمتر بڵاو و دیارن:

-قورس قوتدانی خواردن.
-هەندێک جار دەنگ نووسان.
-ئاوسانی دەموچاو یان مل.
-ئازاری بەردەوام لە سنگ و شاندا.

لەکاتی بوونی ئەم نیشانانەدا پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت بۆ وەرگرتنی چارەسەر، چونکە لەوانەیە نیشانەیەکی شێرپەنجەی سی بێت، یان هەر نیشانەیەکی ئاسایی بێت و هیچ مەترسییەکی نەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا