پۆڵەتیک پرێس
ڕیخۆڵە و کۆڵۆن پێویستیان بە پاککردنەوە هەیە بۆ ڕزگاربوون لە غازاتی کۆبۆوەی ناویان، بەشێوەیەکی گشتی غازات بەشێکی سروشتی کرداری هەرسە بەڵام کاتێک لە ڕیخۆڵە و کۆڵۆندا کۆدەبێتەوە دەبێتە هۆی ئاوسانی سک و دروستبوونی ئازار.
سێ خواردنەوەی سروشتی یارمەتی پاکبوونەوەی ڕیخۆڵەکان دەدەن:
-نەعنا
بەیەکێک لە گرنگترین خواردنەوەکان دادەنرێت بۆ پاکبوونەوەی ڕیخۆڵە و کۆڵۆن، تایبەتمەندی دژەهەوکردن و بەکتریای هەیە یەکێکە لە باشترین چارەسەرە سروشتییەکان بۆ ڕزگاربوون لە غازاتی کۆبۆوە و هەوکردنی گەدە.
-زیرە
خواردنەوەی زیرە سوودێکی زۆری بۆ کرداری هەرس هەیە چارەسەری غازات و ترشەڵۆکی گەدە دەکات.
-ڕازیانە
سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی ڕیخۆڵەکان هەیە، ئەگەری هەوکردنی گەدە کەمدەکاتەوە و یارمەتی ڕزگاربوون لە غازات دەدات.