سوودەکانی ڤیتامین کەی بۆ تەندروستی دڵ

پۆڵەتیک پرێس

توێژینەوە نوێیەکان پەیوەندی نێوان ڤیتامین کەی و تەندروستی دڵ دەردەخەن، ئەم ڤیتامینە لە بەشێکی زۆر خواردنەکاندا هەیە و سوودێکی تەندروستی زۆر بە دڵ دەگەیەنێت.

بەپێی ئەنجامی توێژینەوە نوێیەکان ئەو کەسانەی زیاتر ئەو خواردنانە دەخۆن کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین کەی ئەگەری توشبونیان بە نەخۆشیەکانی دڵ و خوێنبەرەکان بەڕێژەی %21 کەمترە لەچاو ئەو کەسانەی ڤیتامین کەی کەمە لە جەستەیاندا.

دراسة: فيتامين ك يحمي من الأمراض القلبية بنسبة 30%

ڤیتامین کەی لەو کەسانەدا زۆرە کە سیستمی خۆراکیان دەوڵەمەندە بە سەوزەواتەکان و زەیتە ڕووەکیەکان، سەوزەواتەکانی وەک برۆکلی، ئاڤۆکادۆ، مەعدەنوس و کەرەوز و سەوزەکانی دیکەش سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین و کانزاکان و سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی دڵ هەیە، بابەتی شیرەمەنی و گۆشتیش بەهەمان شێوە ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین کەی تێدایە، بەڵام زانایان جەخت لەوە دەکەنەوە چەوری زیانی هەیە، چونکە ڤیتامین کەی لەگەڵ چەوریدا دەتوێتەوە و سوودی نامێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا