خواردنەوەیەک زیان بە تەندروستی جگەر دەگەیەنێت

پۆڵەتیک پرێس

خواردنەوە یان شیلەی گەنمەشامی بۆ شیرینکردنی بەشێکی زۆر لە خواردنەوە گازییەکان و شەربەتە ئامادەکراوەکان بەکاردەهێنرێت، توێژینەوەیەکی نوێ ئاگاداری دەربارەی ئەو خواردنەوەیە دەدات کە زیان بە تەندروستی جگەر دەگەیەنێت.

بەپێی ئەو توێژینەوەی ماڵپەڕی “میدیکال نیوز تودەی” بڵاویکردۆتەوە پێویستە لەو خواردن و خواردنەوانەی ڕێژەیەکی زۆر خواردنەوەی گەنمەشامیان تێدایە کە ڕێژەی فرەکتۆزی بەرزە دووربکەونەوە، چونکە دەبێتە هۆی چەوری و هەوکردنی جگەر، هەروەها هۆکارێکیشە بۆ زیادبوونی چەوری سک.

بەپێی توێژینەوەکان ئەو کەسانەی ڕێژەیەکەی زۆریان لەو خواردنەوەی گەنماشامی وەرگرتووە مەترسی توشبوونیان بە چەوری جگەر زیاتربووە بەراورد بە کەسانی دیکە، خواردنەوە گازییەکان بە سەرچاوەیەکی سەرەکی خواردنەوەی گەنمەشامی فرەکتۆزی بەرز دادەنرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا