پۆڵەتیک پرێس
تەندروستی سییەکان کاریگەرییەکی زۆری لەسەر پارێزگاریکردن لە تەندروستی کۆئەندامی هەناسە هەیە، لەوانەیە بێهێزی یان دروستبوونی کێشەی تەندروستی لە سییەکاندا هۆکارێک بێت بۆ چەندین هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە وەک ڕەبۆ، هەوکردنی سی و بۆری هەوا.
بەپێی ماڵپەڕی”news18″، چوار گژوگیای سروشتی بۆ تەندروستی کۆئەندامی هەناسە بەسوودن:
-زەنجەبیل
لەکۆنەوە وەک چارەسەرێکی سروشتی بۆ کێشە تەندروستییەکان بەکارهاتووە، تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنەکانی کۆئەندامی هەناسە دەدات.
-نەعنا
وەک هێورکەرەوەیەکی کۆئەندامی هەناسە ناسراوە یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنەکان دەدات و چارەسەرێکی گونجاوە بۆ کێشەکانی کۆئەندامی هەناسە وەک ڕەبۆ و جیوب.
-زەردەچەوە
تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە و هەوکردنەکانی کۆئەندامی هەناسە کەمدەکاتەوە.
-ڕیحان
ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسان، زینک و ڤیتامین سی تێدایە بەرگری جەستە بەهێزدەکات، تایبەتمەندی دژەبەکتریا و ڤایرۆسی هەیە.