باشترین زەیت بۆ ئامادەکردنی خواردنەکان

پۆڵەتیک پرێس

پزیشکی ڕوسی پسپۆڕ لەبواری خۆراک مایکڵ گینسبۆرگ، ڕایگەیاند زەیتی گوڵەبەڕۆژە باشترینە بۆ ئامادەکردن و سوورکردنەوەی خواردنەکان.

پسپۆڕەکە لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا باسی لەوەکرد پێویستە ئەو جۆرە زەیتانە بۆ ئامادەکردنی خواردن بەکاربهێنرێن کە ترشی ئۆلیکیان تێدایە وەک زەیتی گوڵەبەڕۆژە، چونکە یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدات، کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندروستی و کردارەکانی مێشک هەیە و ڕێگری لە دەرکەوتنی چرچولۆچی دەکات.

مقارنة بين زيت الذرة وزيت عباد الشمس | المرسال

ڕوونیکردەوە هەبوونی ترشی ئۆلیک لە سیستمی خۆراکیدا زۆر گرنگە بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی وەرزش دەکەن، جەختیشیکردەوە زەیتی گوڵەبەڕۆژە ڕێژەیەکی زۆر ترشی ئۆلیکی تێدایە و ڕەنگێکی زەردی کراوەی هەیە، هەروەها چەورییە زیانبەخشەکانی تێدایە نییە بۆیە بەباشترین زەیت بۆ سوورکردنەوەی خواردنەکان دادەنرێت، بەپێی ماڵپەڕی”ئەمڕۆی ڕوسیا”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا