پۆڵەتیک پرێس
بەشێوەیەکی گشتی کاتێک باس لە وزە و بەرگری جەستە دەکرێت ڕاستەوخۆ میوە مزرەمەنیەکانی وەک پڕتەقاڵ، سندی و لیمۆ دەێنە پێشەوە، چونکە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و کانزاکان.
شەربەتی پڕتەقاڵی سروشتی بەیەکێک لە شەربەتە بەسوودەکان دادەنرێت دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، کانزا و ڕیشاڵەکان، یارمەتی ڕێکخستنی سیستمی دڵ و دەمارەخوێنەکان دەدات.
هەروەها یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات، تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی پێست هەیە، شەربەتی پڕتەقاڵی سروشتی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، کانزا، ڕیشاڵ و شەکری سروشتی بەوشێوەیە بەیەکێک لە باشترین خواردنەوەکان بۆ دەستکەوتنی وزە دادەنرێت.