سوودەکانی شۆفان

پۆڵەتیک پرێس

شۆفان گرنگییەکی زۆری تەندروستی هەیە، چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان، کانزاکان، کاربۆهیدرات، ڕیشاڵەکان و دژەئۆکسانەکان.

تایبەتمەندی و سوودەکانی شۆفان:

-ڕێژەیەکی زۆر مەگنسیۆم، کالیسیۆم، فۆسفۆڕ و ڤیتامین بی تێدایە یارمەتی بەهێزکردن و تەندروستی ئێسک دەدات.
-یارمەتی کەمکردنەوەی نەخۆشییەکانی دڵ دەدات.
-دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان، ئەمەش کرداری هەرس ئاسان دەکات.
-یارمەتی کەمکردنەوەی کۆلیستڕۆڵی خراپ و شەکری خوێن دەدات.
-کرداری هەرس باشتر دەکات و چارەسەری قەبزی دەکات.
-هەستی تێربوون زیاد دەکات، ئەمەش هۆکاریکە بۆ دابەزاندنی کێش.

شۆفان بە چەندین شێواز لە ژەمە خۆراکییەکاندا بەکاردەهێنرێت، ئەمەش شێوازی دروستکردنی ژەمێکی سوک و تەندروستە لە پێکهاتەی شۆفان:

نیو کوپ شۆفان، چارەکە کوپێک کەرەی عەلی بابا، نیو کوپ شوکولاتەی وردکراو، سێ کەوچکی گەورە هەنگوین، سێ کەوچکی گەورە تۆوی شیا، کەوچکێکی بچووک ڤانێلا، ئەمانە هەمووی تێکەڵ دەکەیت هەتا دەبێت بە هەویرێک دواتر سەری دادەپۆشیت و دەیخەیتە بەفرگرەوە بۆ ماوەی ٣٠ خولەک، پاشان دەریدەهێنیت و خڕ خڕی دەکەیت و ئامادەیە بۆ خواردن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا