عەبادی و عامری و حەكیم و عەلاوی داوای گەڕانەوە بۆ گفتوگۆ دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەریەكە لە حەیدەر عەبادی سەرۆكی ئیئتیلافی نەسر و هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح و عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی و ئەیاد عەلاوی سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتمانی، داوا دەكەن سەركردە سیاسییەكان پەنا بەرنە زمانی زمانی گفتوگۆ و بەرژەوەندی هاووڵاتیان بكەنە پێشینە.

حەیدەر عەبادی سەرۆكی ئیئتیلافی نەسر داوا لە سەركردە سیاسیەكان دەكات پەنابەرنەبەر زمانی دیالۆگ و بەرژەوەندی هاوڵاتیان بكەنە پێشینە و رایگەیاند: ئامادەین بۆ لێكنزیكردنەوەی برایان بەمەبەستی دورخستنەوەی هاوڵاتیان و دەوڵەت لەهەر ناكۆكیەك.

هاوكات هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح داوای لە هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی و رەوتی سەدر كرد رێگای هێوركردنەوەی دۆخەكە بگرنەبەر و دەستبكەن بە ئامادەكردنی چارەسەری ئاشتیانەی سیاسی.

لەلایەكی دیكەوە، عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی داوای لە هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی و رەوتی سەدر كرد گفتوگۆیەكی كراوەو راستەوخۆ بكەن، راشیگەیاند: ئەو بارودۆخەی ئەمڕۆ عێراقی پێیدا تێپەڕدەبێت داوا لە هەموان دەكات ئەولەویەت بدەن بە زمانی عەقڵ و لۆژیك و دیالۆگ و سازان لەپێناو عێراق و خەڵكەكەیدا.

ئەیاد عەلاوی سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتمانیش رایگەیاند: ئێمە ئێستا لە قۆناغێكی مەترسیداردا دەژین كە هەموو ئەگەرە خراپەكانی تێپەڕاندووە و ناتوانین تەحەممولی هەڵكشانی زیاتر بكەین و پێویستی بە دانایی و هاوسەنگی و نەهێشتنی ئاژاوە هەیە و هەروەها داوای هێمنی و دانیشتنێكی بەپەلەی لە سەر مێزی گفتووگۆ كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا