ئەمڕۆ کۆتا دەرفەتە بۆ پێشکەشکردنی لیستی بەربژێری پارت و لایەنە سیاسییەکان بە کۆمسیۆن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پێشووی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ دوا وادەیە بۆ وەرگرتنی لیستی هاوپەیمانێتی و لایەنە سیاسییەکان.

بەگوێرەی ئەو وادەیەی کە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دیاریکردووە، ئەمڕۆ یەکشەممە (31-3-2024)، کۆتا دەرفەتە لەبەردەم قەوارە و هاوپەیمانیەتی و لایەنە سیاسییەکان و ئەو کەسانەی دەیانەوێت بەشداری لە هەڵبژاردنی 2024ـی پەرلەمانی کوردستان بکەن، و دەبێت ئەمڕۆ ناوەکانیان لە کۆمسیۆن تۆمار بکەن.

رۆژی 30ـی ئادار، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، وادەی دەستنیشانکراو درێژ ناکرێتەوە، بە پشتبەستن بە خشتەی کردارەکی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، هەڵبژاردنەکان لە وادەی خۆیدا بەڕێوەدەچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا