پەكەكە كوژرانی 13 سەربازی توركیای لە باشوور و باكووری كوردستان راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بۆ تۆڵەكردنەوەی ئەو گەریلایانەی لە هێرشەكانی سوپای توركیا لە زاپ و ئاڤاشین شەهید بوون، گەریلا لە بۆتان چالاكیی ئەنجامدا و حەوت سەربازی سوپای توركیا كوژران، لە لایەكی دیكە تیمی تۆڵەسەندنەوەی شەهید سیدار، دژی بارەگای بامەڕنێی سوپای توركیا چالاكیی ئەنجامدا و تیایدا شەش سەرباز كوژران.

ئاژانسی فورات رایگەیاند: گەریلاكانی ئازادیی كوردستان لە هەرێمی بۆتانی باكووری كوردستان، لە ڕۆژانی 29 و 30 ی نیساندا بۆ تۆڵەكردنەوەی ئەو گەریلایانەی لە زاپ و ئاڤاشین شەهیدبوون، چالاكییان ئەنجامدا.

بەگوێرەی ئاژانسی فورات، لەو چالاكییانەدا حەوت سەربازی سوپای توركیا كوژراون.

لەلایەكی دیكەوە تیمی تۆڵەسەندنەوەی شەهید سیدار سەر بە یەكێتیی تۆڵەسەندنەوەی شەهید بەردان گوندكەرەمۆ، ڕۆژی 1 ی ئایار، دژی بارەگای سوپای توركیا لە ناوچەی بامەڕنێ چالاكییان ئەنجامدا و لەو چالاكییەدا شەش سەرباز كوژران.

بامەڕنێ سەر بە شارۆچكەی ئامێدییە لە پارێزگای دهۆك و گەورەترین بنكەی سەربازیی توركیا لەڕووی لۆجستییەوە، سەربازگەی (بامەڕنی)یە، لەناو ئەو بنكە سەربازییەدا گەورەترین یەكەی هەواڵگری سەر بە سوپا هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا