تایبەتمەندیەکانی مۆبایلە نوێیەکەی زێت تی ئی

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای زێت تی ئی تایبەتمەندیە پێشکەتووەکانی مۆبایلە نوێیەکەی زێت تی ئی نوبیا زێت40 ئێس دەخاتەڕوو.

زێت تی ئی نوبیا زێت40 ئێس کێشەکەی 205 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.8 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 165 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 700 مۆمە.

چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم8475 سناپ دراگۆن ئەیت پڵەس جین وەن و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ730ی تێدابەکارهاتووە، سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(64+8+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە.

بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرایی پاترییەکەی 4500 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا