کۆمپیوتەری سیستمی ویندۆز کێشەی تێدەکەوێت

پۆڵەتیک پرێس

بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەری سیستمی ویندۆز کێشەی تێدەکەوێت لەکاتی بەکارهێنانی کۆمپیوتەرەکە لەگەڵ چاپکەر.

هەندێک بەکارهێنەرانی سیستمی ویندۆز ١٠ لە دواین نوێکردنەوەدا کێشەیان بۆ دروست بووە کاتێک کۆمپیوتەرەکانیان لەگەڵ چاپکەر ئیش پێدەکەن کۆمپیوتەرەکە دەوەستێت و ئیش ناکات، شاشەکەی شین دەبێت و ئەم کۆدە APC_INDEX_MISMATCH for win32kfull.sysدێتەسەری، ئەم کێشەیە بۆ ئەو بەکارهێنەرانە دروست دەبێت کە دەیانەوێت زانیاریەکانیان لە Notepad و Office  لەگەڵ ئامێرەکانی چاپکەری Ricohو HP و Zebra چاپبکەن.

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لەلای خۆیەوە ئاگاداری کێشەکەیە، بەڵام کاتێکی دیاریکراوی بۆ هاتنی نوێکردنەوەی نوێ و چارەسەرکردنی کێشەکە دانەناوە.

شارەزایانی بواری تەکنیکیش دەڵێن، ئەو بەکارهێنەرانەی ئەو کێشەیەیان بۆ دروست بووە دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ نوێکردنەوەی پێشوتر بۆ ماوەیەکی کاتی و چارەسەرکردنی کاتی کێشەکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا