چۆن پێوانەی نێوان شوێنەکان دەکەیت لەسەر نەخشەی گوگڵ

پۆڵەتیک پرێس

کاتێک بە دوای ئاڕاستەیەکدا دەگەڕێیت، لە گوگڵ ماپس ئەوە پێشان کە ماوەی گەشت کردن لە نێوان ئەو دوو شوێنەدا چەندی دەوێت، بەڵام ڕەنگە بتەوێ بە تەواوی دووری نێوان دوو خاڵ بزانیت، دەتوانیت لە ڕێگەی ئەم خاڵانەوە ئەو زانیارییانە بزانیت.

١-کاربەرنامەی گوگڵ ماپس لەسەر مۆبایلی ئایفۆن یان ئەندرۆیەدەکەت بکەرەوە.

٢-دەست بنێ بە خاڵی سەرەتادا هەتا نیشانەی سور دەردەکەوێت.

٣-لە بەشی خوارەوەی شاشەکە دەست بنێ بەو شوێنەی، کە ئەتەوێت شار بێت یان شارۆچکە یاخود دوکانێک.

٤-دەست بنێ بە پێوانەی نێوانەکەدا تاوەکو دەگەڕێیتەوە سەر نەخشەکە جارێکیتر، بە خاڵێی سپی ئەوەی دیاریت کردووە دەردەکەوێت.

٥-ڕاکێشانی نەخشەکە ئاماژە کردن بۆ ئەو خاڵەی دەتەوێ بۆی بڕۆیت.

٦-دوای ئەوەی یەکتر بڕەکان دیاریکرا دوگمەی شین دابگرە.

٧-دووری نێوان خاڵەکان لە بەشی خوارەوەی شاشەکە پێشان دەدات.

٨-ئەگەر زانیت ئاڵۆزیەک هەیە خاڵێکیتر دیاری بکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا