فرۆشتنی یارییە ڤیدیۆیەکان ژمارەی پێوانەی شکاند

پۆڵەتیک پرێس

ڕۆژی هەینی کۆمپانیای ئێن پی دی گروپ لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکرد، فرۆشتنی یارییە ڤیدیۆییەکان لە ساڵی ٢٠٢٠دا ئاستێکی بەرزی تۆمارد کرد، گەیشتە ٥٦.٩ ملیار دۆلار.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی ئاژانسی فرانس پێرس، کاتی کۆرۆناو کوارنتین خاڵێکی کاریگەر بووە لەسەر بەرزبوونەوەی ئاستی فرۆشتنی یارییەکان، بە ڕێژەی ٪٢٧ زیادی کردووە کە دەکاتە ١٢ ملیار زیاتر بە بەراورد بە فرۆشتنی یاری لە ساڵی ٢٠١٩.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە مانگی کانونی یەکەمی ڕابردوو داهاتی فرۆشتنی یارییەکان ٧.٧ ملیار دۆلار بووە بەڵام لە کانونی یەکەمی ٢٠١٩، ١.٥ ملیار دۆلار بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا