پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای ڤێرتو لە چەند ساڵی ڕابردوودا چەندین مۆبایلی پێشکەوتووی بە تایبەتمەندی زۆر و بەرز بەرهەم هێناوە، ئەمساڵیش بڕیاریدا مۆبایلێکی نوێ بەرهەم بهێنێت تا یەکێک بێت لە باشترین مۆبایلەکانی ساڵ.
مۆبایلی ئای ڤێرتو فایف جی پێکهاتەکەی بەشێوەیەیکی زۆر تایبەت دروستکراوە، پشتی مۆبایلەکە بە کانزاری کرۆم و چینێک چەمی تایبەت دروستکراوە, شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.67 ئینج و دیقەی پیشاندانی 2400/1080 پێکسڵ، چارەسەرکەری سناپ دراگۆن888ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی 12 گێکابایتە، میمۆریەکەی 512 گێگابایتە، توانای پەیوەندی کردنی لەگەڵ تۆڕی فایف جی هەیە.
مۆبایلەکە چوار کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(64+64+5+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، مۆبایلەکە لەمسە و خێرای پاتریەکەی 4500 میلی ئەمپێرە.