“دوای جەژن كێشەی ساغنەبوونەوەی بەرهەمی خەیار چارەسەر دەبێت”

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی یەكێتیی گشتیی جووتیارانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ساغنەبوونەوەی بەرهەمی خەیار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، بەهۆی راگرتنی هەناردەكردنە بۆ پارێزگاكانی دیكەی عێراق، ئەوەش كاتییە و دوای جەژن چارەسەر دەبێت.

هەڵكەوت محەممەد، ئەندامی نووسینگەی جێبەجێكردنی یەكێتیی گشتیی جووتیارانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: بەهۆی زیادبوونی بەرهەم و كەمیی خواستەوە، نرخی خەیار دابەزیوە. بەڵام ئەمە كاتییە و بەهۆی جەژنی قوربانەوە هەناردەكردن بۆ پارێزگاكانی عێراق وەستاوە، چاوەڕواندەكرێ لە چەند رۆژی داهاتوودا هەناردەكردن دەستپێبكاتەوە.

پێش جەژن، یەك كیلۆ خەیار بۆ جووتیار لە نێوان 350-500 دینار بوو و بەپێی جۆری خەیارەكە نرخەكە دەگۆڕا.

چەند رۆژێكە لە پارێزگای سلێمانی، بەهۆی ساغنەبوونەوەی بەرهەمی خەیار، جووتیاران ناڕەزاییان دەربڕی و بەشێكیان خەیارەكەیان فڕێدایە سەر شەقامەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا