وەزارەتی كار ناوی دامەزراوان لە ئیدارە سەربەخۆكان و قەزاكان بڵاودەکاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی ناوی ئەو كەسانەی بڵاوكردەوە كە پاڵێوراون بۆ دامەزراندن لە فەرمانگەكانی دەستەبەری و راهێنان و بنكەكانی قەرزی بچوك لە چەند ئیدارەیەكی سەربەخۆ و قەزایەكی هەرێمی كوردستان.

وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی رۆژی سێشەممە 12-12-2023، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ڕاگەیاندنی كۆمەڵێك هەلی كار لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بۆ فەرمانگەكانی دەستەبەری و ڕاهێنان لە ئیدارە سەربەخۆكانی (زاخۆ و ڕاپەڕین) و بنكەكانی قەرزی بچوك لە ئیدارە سەربەخۆكان و قەزاكانی (زاخۆ، ئاكرێ، ئامێدی، چەمچەماڵ، ڕاپەڕین)، پرۆسەی پاڵاوتن بۆ فۆڕمەكانی دامەزراندن ئەنجامدرا.

وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی، “بەپێی خاڵبەندی دانراو” ناوی پاڵێوراوانی بۆ دامەزراندن بەشێوەی خۆبەخش و هەمیشەیی بڵاوكردۆتەوەو وتوشیەتی، هەر پێشكەشكارێكی فۆڕمی دامەزراندن كە خۆی بە مافخوراو دەزانێت دەتوانێت لە ماوەی (3) رۆژدا تانەی خۆی پێشكەش بكات.

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینكە بكە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا