چارەنوسی موچەی لیواكانی پێشمەرگە نادیارە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تائێستا موچەی مانگی تەموزی لیوانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشنەكراوە، بەفەرمیش هیچ وادەیەك بۆ پێدانی موچەكانیان دیارینەكراوە.

سەرچاوەیەك لە لیوای 12ی وەزارەتی پێشمەرگە بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند “سەرجەم لیواكانی پێشمەرگە كە لە 14 لیوا و چوار بنكەی مەشق پێكردن پێكهاتووین موچەی مانگی تەموزی ئەمساڵمان پێنەدراوە و هیچ وادەیەكیش بۆ دابەشكردنی رانەگەیەندراوە”.

وتیشی “بڕیار بوو پێنج شەممەی رابردوو موچەكانمان پێبدرێت، بەڵام تائێستا پێمان نەدراوە و دەوترێت لەگەڵ موچەی ئەم مانگە پێمان دەدرێت”.

ئەمە لەكاتێكدایە بەشێك لەموچەی ئەو لیوایانە وەك هاوكاریەك لەلایەن ئەمریكاوە دابیندەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا