پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ سێشەممە6ی شوبات، بەراورد بە دوێنێ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەتەوە.
بەپێی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 78 دۆلار و 12 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 72 دۆلار و 89 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لەکاتێکدا، سەردانی ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هیوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی لەنێوان ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس دروستکردووە، کە کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی نەوت دەبێت، بەڵام ئەمریکا و بەڕیتانیا لە هێرشکردنە سەر پێگەکانی حووسییەکان بەردەوامن، ئەوەش هۆکارێکە بۆئەوەی نرخی نەوت بەڕێژەیەکی بەرچاو ڕوو دانەبەزێت.