بانکی ناوەندی زیاتر لە 214 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ برێک دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و کاش خستەبازاڕەوە و نرخی 100 دۆلار  لەسەروو 156 هەزار دیناری عێراقیەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە6ی کانونی یەکەم، بانکی ناوەندی بڕی 214,388,795 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە، کە بڕی 199,798,795 ملیۆن دۆلار بەشێوەی حەواڵە و بڕی 14,590,000 ملیۆن دۆلاریش بەشێوەی کاش بووە.

ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم، نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بە 156 هەزار و 900 دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی دراو لە هەرێم مامەڵەی پێوەدەکرا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا