وادەی گەشتنی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ عێراق دیاریكرا

پۆڵەتیك پرێس

بە وتەی بەرپرسێكی وەزارەتی تەندروستی عێراق بڕیارە لەمانگی ئازاری داهاتوو یەكەم كاروانی ڤاكسینی كۆرۆنا بگاتە عێراق.

ریاز عەبدولئەمیر بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە مانگی ئازاری ساڵی داهاتوودا یەكەم كاروانی ڤاكسینی كۆرۆنای كۆمپانیای فایزەر دەگاتە عێراق، كە بڕەكەی 600 هەزار ڤاكسینە.

ئاماژەی بەوەشكرد، كاروانی یەكەمی ڤاكسینەكە بۆ 300 هەزار كەس، بە دوو قۆناغ بەكاردەهێنرێت، بۆ ئەو بڕەش پێویستییان بە 208 ملیۆن دۆلار هەیە.

ریاز عەبدولئەمیر باس لەوەدەكات، كۆمپانیای فایزەر پێشنیاری كردووە 9 ملیۆن ڤاكسینی بە عێراق بفرۆشێت، كە نرخی هەر دانەیەكیان بە 12 دۆلارە.

ئەوەش لەكاتێكدایە جیهان لە چاوەڕوانی دواین قۆناغەكانی بەرهەمهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنادایە، كە ئێستا لەلایەن هەردوو كۆمپانیای ئەمریكی مۆدێرناو فایزەرەوە لە قۆناغی كۆتایدان.

لەئێستاشەوە وڵاتان لەهەوڵی ئەنجامدانی گرێبەستن لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانە تاوەكو دوای پەسەندكردنی لەلایەن رێكخراوی تەندروستی جیهانییەوە پشكی خۆیان لە ڤاكسینەكە بەربكەوێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا