ڤاكسینی كۆرۆنا دەگاتە كۆشكی سپی

پۆڵەتیك پرێس

كۆشكی سپی رایگەیاند، مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا وەك یەكەمین كەس لە كۆشكی سپی ڤاكسینی كۆرۆنا وەردەگرێت كە لەلایەن كۆمپانیای فایزەرەوە بەرهەمهێنراوە.

كۆشكی سپی رایگەیاندووە، لەچوارچێوەی هەڵمەتی بڵاوكردنەوەی ڤاكسینی كۆرۆنا لە ئەمریكا ڤاكسینەكە لە كۆشكی سپی بەكاردەهێنرێت و مایك پێنسی جێگری دۆناڵد ترەمپ وەك یەكەم كەس بە ڤاكسینەكە دەكوترێت و هەفتەی داهاتوش جۆبایدن كاندیدی دەرچووی هەڵبژاردنەكان ڤاكسینەكە وەردەگرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، مایك پێنس و هاوسەرەكەی بە بەرچاوی هەزاران كەسەوە ڤاكسینەكە بەكاردەهێنن بۆ ئەوەی خەڵكی دڵنیابنەوە لەوەی ڤایرۆسەكە لێكەوتەی خراپی نییە.

هاوكات جۆو بایدن سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا رایگەیاندووە، نایەوێت پێش كەسانی دیكە بكەوێت، بەڵام دەیەوێت بە خەڵكی ئەمریكای نیشانبدات كە ڤاكسینەكە سەلامەتە.

پێشتر كریس میللەر، وەزیری بەرگریی ئەمریكا وەك یەكەم بەرپرسی باڵای ئەمریكا ڤاكسینی دژە كۆرۆنای وەرگرت، چاوەڕوانیش دەكرێت لە چەند رۆژی داهاتودا ڤاكسینەكە بەشێوەیەی بەربڵاو لەتەواوی ویلایەتەكانی ئەمریكا دابەش بكرێت و سەرەتاش كەسانی بەتەمەن و كارمەندانی تەندروستی و هێزە ئەمنییەكان بە ڤاكسینەكە دەكوترێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا