166 کۆچبەر لە نۆکەندی ئینگلیز ڕزگارکران

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسانی فەڕەنسا ڕایانگەیاند، شەوی هەینی 166 کۆچبەریان لە نۆکەندی ئینگلیز ڕزگارکردووە.

بەگوێرەی زانیاری چەند بەرپرسێکی فەڕەنسی، لەڕێی چوار بەلەمی جیاوە 166 کۆچبەر لە نۆکەندی ئینگلیز ڕزگارکراون کە لەدۆخێکی خراپدا بوون و لە ئاوی ساردی نۆکەندە گیریان خواردبوو.

بەگوێرەی ئامارەکانی حکومەتی بەریتانیا لەمساڵدا زیاتر لە 40 هەزار کۆچبەر لەڕێی فەڕەنساوە بە نۆکەندی ئینگلیزدا کۆچیان بەرەو بەریتانیا کردووە، کە یەکێکە لە مەترسیدارتری ڕێگەکانی کۆچی نایاسایی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا