فڕۆکە سەربازیەکانی فەڕەنسا لە کابولەوە خەڵک دەگوازنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری هێزە چەکدارەکانی فەڕەنسا ڕایگەیاند، یەکەم فڕۆکەی سەربازی کە لە ئەفغانستانەوە بە ڕێکەوت لە ئەبوزەبی نیشتەوە.

فلۆرانس بارلی وەزیری هێزە چەکدارەکانی فەڕەنسا اەمڕۆ سێ شەممە ١٧ی ئابی ٢٠٢١ ڕایگەیاند، یەکە فڕۆکەی سەربازی فەڕەنسی کە لە ئەفغانستانەوە کۆمەڵێک خەڵکی هەڵگرتبوو، لە ئەبوزەبی نیشتەوە.

ئەو وەزیرە جەختی لەوەش کردەوە، وڵاتەکەی کار لەسەر ئەوە دەکات، گەشتی زیاتر لە ئەفغانستانەوە ڕێک بخات.

گەشتە سەربازییەکان بۆ گواستنەوەی دیپلۆماتکارەکان و خەڵکی مەدەنی، لە سەرەتای ڕۆژی سێ شەممەوە دەستیان پێکردووە، هەزاران کەس لە فڕۆکخانەی کابولەوە ڕایانکرد، دوای ئەوەی بزوتنەوەی تاڵیبان کابولی پایتەختیان کۆنترۆڵ کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا