كازمی چەند بەرپرسێكی لە كارەكانیان دوورخستەوە

پۆڵەتیك پرێس

بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرەكەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە بەغدا، سەرۆك وەزیرانی عێراق چەند بەرپرسێكی لە كارەكانیان دورخستەوە.

ئەمشەو لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق ئاگرێک کەوتەوە و لەئەنجامدا ژمارەیەك قوربانی لێكەوتەوە.

لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاندووە، بەهۆی ئەو ئاگرەوە كە لە نەخۆشخانەی ئیب خەتیب كەوتەوە، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق چەند بڕیارێكی دەركردووە، یەكێک لە بڕیارەكانیش تایبەتە بەدەركردنی چەند بەرپرسێكی نەخۆشخانەكە.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ئەو بەرپرسانەی بڕیاری دەركردنیان دراوە لە هەریەك لە بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی تەندروستی بەغدا، بەڕێوەبەری تەندروستی ڕەسافە، ، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب، یاریدەرەی كارگێڕی نەخۆشخانەكە، بەڕێوەبەری بەشی ئەندازیاری پاراستن پێكهاتوون.

هاوكات سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە هەرچی زووە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان بۆ رای گشتی بخرێتەڕوو.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا