سبەینێ‌ شەقامێكی سەرەكی لە سلێمانی دەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شارەوانی سلێمانی رایگەیاند: سبەینێ سێشەممە شەقامی سەرەكیی هاتن و رۆشتن لە یەكتربڕی نزیك باخی بەختیاری دەكرێتەوە.

سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، كاركردن لە قۆناغی دووەمی جێبەجێكردنی پڕۆژەی یەكتربڕی نزیك باخی بەختیاری كۆتاییهات و ئامادەكاری دەكرێت بۆ ئەوەی سبەینێ شەقامی سەرەكی سلێمانی _ تاسڵوجە بە ئاڕاستەی ڕۆشتن و هاتن بە ڕووی شۆفێراندا بەتەواوی بكرێتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، راستەوخۆ دوای كردنەوەی شەقامەكە دەستدەكرێت بە قۆناغی سێیەمی جێبەجێكردنی پڕۆژەكە، كە پێكهاتووە لە جێبەجێكردنی برگەكانی ناوەوەی ئەندەرپاسەكان و شەقامی لادان و لەگەڵ بەشێك لە شەقامی هەواری زانكۆ و شەقامی قلیاسان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا