نەتەوەیەكگرتووەكان دەربارەی ناردنی یارمەتییەكان بۆ سووریا كۆبوونەوەیەكی بەپەلە ئەنجام دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوە دیپلۆماسییەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایانگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە و لە كاتژمێرەكانی داهاتوودا، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دانیشتنێكی بەپەلە ئەنجام دەدات سەبارەت بە ڕێگەدان بە میكانیزمی گواستنەوەی هاوكارییەكان بۆ سوریا لە ڕێگەی دەروازەی “باب ئەلهەوا”وە لەسەر سنووری توركیا.

سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوەشكردووە كە چەند هەمواركردنێكیش بۆ ڕەشنووسی بڕیارنامەی هاوبەشی ئێرلەندا و نەرویج لەبارەی ڕەزامەندی پێدانی میكانیزمی گواستنەوەی هاوكاری بۆ سووریا كراوە .

لە كاتێكدا سەرچاوەكان ناوەڕۆكی ئەم هەمواركردنانەیان ڕوون نەكردووەتەوە و ڕایانگەیاندووە، تا ئێستا نازانرێت ئایا ئەم هەمواركردنانە داواكارییەكانی ڕووسیا جێبەجێ دەكەن یان نا.

دانوستانەكان لە نەتەوە یەكگرتووەكان بەردەوامن سەبارەت بە درێژكردنەوەی میكانیزمی گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەكان لە ڕێگەی دەروازەی باب ئەلهەواوە، بەڵام لە دانوستانەكاندا هیچ باسی دەروازەی تەل كۆچەر نەكراوە.

ئەو بەڵگەنامەیەی لەلایەن ئێرلەندا و نەرویجەوە ئامادەكرابوو ئاماژەی كردبوو بە درێژكردنەوەی كاركردنی میكانیزمی گواستنەوەی یارمەتییەكان بۆ ماوەی ساڵێك بوو(هەتا مانگی تەمموزی 2023 ) بەبێ هەماهەنگی كردن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سووریا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا