نەتەوە یەكگرتووەكان لەسەر بڕیارێكی ترەمپ هاتە دەنگ

پۆڵەتیك پرێس

كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە نەتەوە یەكگرتووەكان نیگەرانی خۆی لە بڕیارەكەی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ ئازادكردنی چوار سەربازی ئەمریكی دەربڕی كە تۆمەتبارن بەكوشتنی 14ی هاوڵاتی عێراقی.

كۆمسیۆنەكە لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت، “ئێمە بە قوڵی نیگەرانین بە بڕیاری سەرۆكی ئەمریكا بۆ لێخۆشبونی چەند كارمەندێكی پێشووی كۆمپانیای بلاكواتەری سەربازی تایبەت كە بە كوشتنی هاوڵاتیانی عێراقی تاوانبار بوون”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو بڕیارە لێبوردنی گشتییە، پشتگیری لە بێهەڵوێستی دەكات و هانی كەسانی تر دەدات لە داهاتوودا تاوانی لەوجۆرە ئەنجام بدەن.

رۆژی 23ی ئەم مانگە ڕۆژنامەی گاردیان ڕۆژی بڵاوی كردەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا داوای لێبوردنی تەواوی بۆ چوار ئەندامی پێشووی كۆمپانیای سەربازی تایبەت بلاكواتەر دەركردووە كە تۆمەتبار بوون بە كۆمەڵكوژییەك كە لە ساڵی 2007دا ئەنجامیانداوەو بەهۆیەوە14 هاوڵاتی مەدەنییان لە بەغدا كوشت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا