کێ دەبێتە جێگرەوەی بۆریس جۆنسن؟

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەدوای ئەوەی میدیای بەریتانیا جەختی لەوە کردەوە بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەش کردووە، پرسیارێکی گرنگ هاتەئاراوە، کێن دیارترین کاندیدەکان بۆ شوێنگرتنەوەی جۆنسن؟

لەم چەند سەعاتەی دواییدا قەیرانی سیاسی بەریتانیا چڕتربووەوە کاتێک ژمارەی ئەو وەزیرانەی کە دەست لەکارکێشانەوەی خۆیان لە پۆستەکانیان ڕاگەیاند گەیشتە 56 کەس.

بەگوێرەی ماڵپەڕی بلومبێرگ، “دیارترین کاندیدی پارتی پارێزگاران کە ئەگەری هەیە ببێتە شوێنگرەوەی بۆریس جۆنسن لە سەرۆکایەتیکردنی پارتەکە و پاشانیش سەرۆک وەزیرانی وڵات پێنی مۆردۆنت، وەزیری بازرگانییە”.

پێنی مۆردۆنت لەناو پارتی پارێزگاراندا دەنگێکی زۆری لەپشتە و ڕۆڵی میحوەری هەبوو لە چوونەدەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا، سەرباری ئەمانەش مۆردۆنت خاوەنی کەسایەتییەکی بەهێز و سەرکردەییە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی بلومبێرگ، کاندیدی دووەم بۆ پۆستەکە ڕیشی سوناک وەزیری دارایی و ڕاوێژکاری دەستلەکارکێشاوەی گەنجینەی بەریتانیایە، ئەم گەنجە بەڕەچەڵەک هندییە خاوەنی جەماوەرێکی بەرفراوانە لەناو پارتەکەیدا، جگە لەو ئامادەییە بەهێزەی لەناو گەنجاندا هەیەتی.

بەگوێرەی ڕاپرسییەکی سکای نیوز لەدوای ئەو دوو کاندیدە سێ ئەندامی دیکەی حکومەتی بەریتانیا دێن کە ئەگەری هەیە ببنە شوێنگرەوەی بۆریس جۆنسن ئەوانیش بریتین لە: بێن واڵاس، وەزیری بەرگری، لیز تروس وەزیری دەرەوە و ساجد جاوید، وەزیری تەندروستی کە بەمدواییانە دەستی لەکارکێشایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا